یەکێتی لە بەغدا سکاڵا لەسەر هەژماری من و رێگریکردن لە تەوتین تۆمار دەكات
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-یەکێتی له دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا سکاڵا دژ بە هەژماری من تۆمار دەكات
- سكاڵاكە لەبەرژەوەندی تەوتینكردنى موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماركراوە
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق له دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا سکاڵایان لەسەر هەژماری من و رێگریکردن لە تەوتین تۆمارکرد.
بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تیمی یاسایی یه‌كێتی و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە په‌رله‌مانی عێراق، سکاڵایان له‌سه‌ر هه‌ژمارى من تۆماركردوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سكاڵاكه له دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا لەسەر هەژماری من و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکراوه.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی له 24ی ئه‌م مانگه پرۆژەی هه‌ژماری منی ڕەتکردەوە و بڕیاریدا هەمو نوسینگەکانی پلاتفۆڕمەکە لە بانکە حکومییەکان لە سلێمانی دابخرێن.
دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 21ی شوباتی ئه‌مساڵ بڕیاری خۆی لە دۆسیەی موچەی هەرێمی کوردستان دەرکرد و حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکان، بەمەرجێک لە بودجەی هەرێم ببڕدرێت.