لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ئامانجی هێرشەکانی تورکیا بوون
3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەسەڵاتی خۆجێی لە حەسەكەی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەیاننامەیەکدا ڕەخنەی لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی گرت لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی تورکیا ئەنجامیان داوە، بەپێی ئامارێکیش تورکیا ۱۰۳۱ هێرشی ئەنجامداوە، كە لە ئەنجامدا ۱۷ شەهیدی لێكەوتۆتەوە و ٦٥ كەسیش برینداربوونە. كە ۱۱۸ هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و ۲۰ هێرشی فڕۆکەی جەنگی و ۸۹۳ هێرشیش لە رێگای تۆپخانەكانەوە ئەنجامدراوە.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆردوومانەکە بووەتە هۆی نەگەیشتنی سووتەمەنی بۆ ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، ئەمە جگە لەوەی كە سووتەمەنی بەڕێژەیەكی "بەرچاو" کەم بووەتەوە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، نانەواخانەکان و كۆگاكانی ئارد بۆردوومان كران کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری ناوچەكە كردووە و بووە هۆی کۆچ کردنی خەڵكی ناوچەكە.
پێشوتریش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان وتبوى هێرشەکانی تورکیا سەقامگیری ناوچەكە تێکدەدات و هەڕەشە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێن.
هاوکات داواشی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رووسیا و هەموو دەزگاكانی مافی مرۆڤ كرا کە درک بە کاردانەوەکانی ئەم دەستدرێژییە بکەن، و هەنگاویش بنێن بۆ ڕاگرتنی و دروستكردنی لێژنەیەكی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران.
ئەوەشخراوەتە ڕوو تورکیا ۱۰۳۱ هێرشی ئەنجامداوە، كە لە ئەنجامدا ۱۷ شەهیدی لێكەوتۆتەوە و 65 كەسیش برینداربوونە. كە ۱۱۸ هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و ۲۰ هێرشی فڕۆکەی جەنگی و ۸۹۳ هێرشیش لە رێگای تۆپخانەكانەوە ئەنجامدراوە. بۆردوومانەکەی تورکیا وێستگەکانی کارەبای ناوچەکانی قامشلۆ، كۆبانێ، عامودێ، و ترپە سپی، لەكارخست و بوە هۆی پچڕانی كارەبا لە زیاتر لە ۱۵۰ هەزار خێزان، ئەمەش جگە لەوەی كە ئەو ناوچانە بێ ئاو دەبن.