ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و ئێرانیش ئاگادار دەكاتەوە

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران

- ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

- ئەمریكا پابەندبونی خۆی دووپات دەكاتەوە بە بەرگریكردن لە ئیسرائیل

 

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن.

رونیشیكردەوە بڕیارەكە هاوهەڵوێستە لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریكا بە پاراستنی هاوڵاتیانی وەڵاتەكەیی و هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرگریكردنیشە لە ئیسرائیل و كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ریگای بەرپەچدانەوە و دیبلۆماسیەوە.

وتیشی: ئەم جموجۆڵانە دەرخەری توانای ئەمریكایە بۆ بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهاندا لەماوەیەكی كورتدا، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەكان.

ئاشكراشیكرد، وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیاییداوە ئەگەر ئێران و هاوبەشەكانی، ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوا ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ داكۆكیكردن لە گەلەكەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار