چەند بەرپرسێکی ئەمریکی: لەوانەیە ئیسرائیل ھێرشبکاتە سەر عێراق 

3 هەفتە لەمەوپێش



ھاوڵاتی

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشییەتد پرێسیان راگەیاندووە ئەگەر ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ملیشیاکانی ھاوپەیمانی ئێران بۆسەری بەردەوامبێت،ئەگەری ئەوە ھەیە ئیسرائیل ھێرش بۆ سەر عێراق ئەنجام بدات.


ئەمڕۆ شەممە ئاژانسەکە لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویانکردۆتەوە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوخۆی عێراقەوە و لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەرەوە، یەکلایەنە ھێرش بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدەدەن، ویلایەتە یەکگرتوەکان و ھاوپەیمانەکانیان  ناچاربون دەستوەردان بکەن بۆ بەردانەوەی ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانانەی کە میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل ھەڵیدەدەن. 


بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا و بەرپرسێکی ئاسایشی ناوچەکە بە ئاژامسەکەیان وتوە، "ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە دوای ھێرشەکەی حەماس لە ٧ی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ساڵی ڕابردوەوە بۆ سەر ئیسرائیل، بوەتە پرسێکی گرنگ و پەیوەندی بە  تۆڵەسەندنەوەی ئێرانەوە نیە، لە بارامبەر ھێرشەکانی ھەفتەی ڕابردوی ئیسرائیلدا". 


ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە، "پرۆسەی ھەڵدانی بەردەوامی فرۆکەی بێفرۆکەوان لەناو عێراقەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل، ئەگەری وەڵامدانەوەی راستەوخۆی ئیسرائیلی بۆ ئەو ھێرشانە زیاتر کردوە". 


دو بەرپرسی ئەمریکی جەختیانکردوەتەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان و ھاوپەیمانەکانیان ناچاربون دەستوەردان بکەن بۆ بەردانەوەی ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانانەی کە میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل ھەڵیدەدەن. 


ھاوکات بەرپرسێکی ئەمنیی ناوچەکەش رایگەیاندوە، میلیشیاکانی ھاوپەیمانی ئێران رۆژانە بە تێکڕا پێنج ھێرش لەناو عێراقەوە بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدەدەن، لە ھەفتەی رابردودا، ھەشت فرۆکەی بێفرۆکەوان لە (٢٤) کاتژمێردا بە ئاڕاستەی ئیسرائیل ھەڵدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار