فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەمریكا رایگەیاند فڕۆكە جەنگیەكانی گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە.
سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیەكان لە جۆری "بی-52" گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەركردایەتیەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ئەو فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیانە لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە.
وهزارهتی بهرگری ئهمریكا "پنتاگۆن" دوێنێ شەممە رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن.