سودانى داوای بەهاناوەچوونی زیان بەرکەوتووەكانى لافاو و باران دەكات

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- سودانی داوا دەكات بەهانای ئەو كەسانەوە بچن كە بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەركەوتووە.

- داواش دەكات بەزووترین کات هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن.

 

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكرد بەهانای ئەو كەسانەوە بچن كە بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەركەوتووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی، سودانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپارد، کە دەستبەجێ دەست بکەن به بەهاناوەچوونی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە لە پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق.

داوای هەماهەنگیکردنيشى كردوه بۆ کۆکردنەوەی هەوڵەکانی پێکهاتە سەربازی و مەدەنی و توانا ئەندازیاریيەکان، بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن.

لە دوێنێ‌ شەممەوە بارانێكی بەخوڕ هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتوەتەوە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لە زۆربەی قوتابخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی بوو، كەشناسیش پێشبینیكردوە بارانی بەخوڕ بەردەوام بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار