ئیسرائیل هۆشداری دەدات بە بەغدا

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا كە پێویستە كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان بكات.

- ئیسرائیل چەند ئامانجێكی عێراقی دەستنیشان دەكات.

- ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی مووشەكی بالستیە بۆ عێراق.

 

چەند بەرپرسێكی ئیسرائیلی ئاشكرایانكرد ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی مووشەكی بالستیە بۆ عێراق.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری چەند بەرپرسێكی ئیسرائیلیەوە بڵاویكردەوە مانگە دەستكردەكان چاودێری تارانیان كردوە كە خەریكی گواستنەوەی مووشەكی بالستین بۆ ناو خاكی عێراق، بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.

رۆژنامەكە رونیكردەوە ئیسرائیل چاودێری بارودۆخەكە دەكات و ئەو ئامانجانە دەستنیشان دەكات كە پەیوەندیان بەو میلیشیانەوە هەیە كە ئێران پاڵپشتیان لێدەكات، سەرەڕای دەستنیشان كردنی چەند ئامانجێكی عێراقی.

بەپێی رۆژنامەكە ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا كە پێویستە كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان بكات و رێگایان نەدات خاكی عێراق بۆ هێرشكردن بەكار بهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار