سیستانی: دەبێت دەسەڵاتی یاسا لە عێراق بچەسپێندرێت و چەكیش سنووردار بكرێت

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سيستانى:

- دەبێت عێراقییەکان کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق.

- دەبێت رێگری بكرێت لە دەستوەردانی دەرەکی بە سەرجەم شێوازەکانی و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت.

 

 

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق رایگەیاند دەبێت عێراقییەکان، بەتایبەت دەستەبژێری هۆشیار، پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، عەلی سیستانی لەکاتی پێشوازیکردن لە محەممەد حەسسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووکان لە عێراق رایگەیاند، پێویستە عێراقییەکان پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر، بەڵام ئەوە نایەتەدی بەبێ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بە سەرجەم شێوازەکانی و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت.

 سیستانی رونیكردەوە، دەبێت عێراقییەکان، بەتایبەت دەستەبژێری هۆشیار، پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق، کە هەمووان تیایدا بە ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندوویی بژین، بەڵام ئەوە نایەتەدی بەبێ دانانی پلانێکی زانستی و کرداری بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای دەستپاکی و رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بە سەرجەم  شێوازەکانی، چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا، سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرجەم ئاستەکان.

 لەو کۆبوونەوەیەدا سیستانی باسی لەو ئاڵنگارییە گەورانە کردووە کە ئێستا عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە.

ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی محەممەد حەسسان بوو لەگەڵ عەلی سیستانی لەدوای ئەوەی 15ی تەممووز بە فەرمی وەکو نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشان کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار