كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ هاوڵاتی: تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی كوردستان نەدراوە

4 هەفتە لەمەوپێش



عیماد جەمیل

- تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نەدراوە.

- دوا بڕیار بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لای دەستەی دادوەریە.

- دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بە تانەكاندا دەچێتەوە و یەكلایی دەكاتەوە.

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند دوا بڕیار بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لای دەستەی دادوەریە.

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نەدراوە.

وتيشى: دوای ئەوەی دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بە تانەكاندا دەچێتەوە و یەكلایی دەكاتەوە، دواجار كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەرئەنجامی كۆتایی پەسەند دەكات.

هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە 18 و 20ی تشرینی یەكەمی 2024 لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە رێكخراو و حەوت لایانی سیاسی تانەیان لێداوە و ئاشكرایان كردووە كە خروقات و ساختەكاریەكی زۆری تیادا كراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار