داوای ئازادكرنی ئەو ئافرەتە دەكرێت كە لە زانكۆیەكی ئێران خۆیی رووتكردەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-  داوای ئازادكرنی ئافرەتێک دەكرێت كه لە زانکۆیەکی ئێران خۆی رووتکردبۆوە و دەستگیرکرا.

- خۆڕوتكردنەوەی ئەو ئافرەتە وەك كاردانەوەیەك بووە بەرامبەر بە یاساكانی لەچككردنى زۆرەملێ‌.

 

ئافرەتێک لە زانکۆیەکی ئێران خۆی رووتکردبۆوە و دەستگیرکرا، ئێستاش داوای ئازادکردنی دەکرێت.

چەند چالاكوانێكی مافەكانی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد ئەو ئافرەتە ئازاد بكەن، كە دوای ئەوەی لە یەكێك لە زانكۆكانی تاران خۆی رووتكردەوە دەستبەسەركرا.

چالاكوانەكان بڵاویانكردەوە، خۆڕوتكردنەوەی ئەو ئافرەتە وەك كاردانەوەیەك بووە بەرامبەر بە یاساكانی لەچككردنى زۆرەملێ‌.

رۆژی شەممەی رابردوو لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڤیدیۆی ئافرەتێك بڵاوبۆیەوە كە لە زانكۆی ئازادی ئیسلامی تاران تەنها بە جلوبەرگی ژێرەوە هاتووچۆی دەكرد، لەبەرامبەردا هاوڵاتیانی ئێران ئاشكرایانكرد كە كاردانەوەی ئەو ئافرەتە بەشێك بووە لە بزووتنەوەی (ئافرەت ژیان ئازادی) كە لەلایەن زۆرێك لە ئافرەتانەوە گیراوەتەبەر دژ بەو یاسایانەی ناچاریان دەكات بە داپۆشینی قژیان و پۆشینی جلوبەركی پانوپۆر و درێژ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار