چەندین هێرشی درۆنی لەعێراقەوە كرایە سەر ئیسرائیل
13 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لەخاكی عێراقەوە ئەمڕۆ شەش جار هێرش كراوەتەسەر ئیسرائیل.
- هێرشەكان بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان كراوەتەسەر باشوری ئیسرائیل.
- سێ لەهێرشەکان بۆ سەر حەیفا بوە.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق چەندین هێرشی درۆنی جۆراوجۆری لەخاكی عێراقەوە كردە سەر باشوری ئیسرائیل.
بەرەكە لە هەژماری خۆی لە تیلیگرام بڵاویكردەوە تهنها ئهمڕۆ شهش جار بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردوەتە سەر باشوری ئیسرائیل و سێ لەهێرشەکانی بۆ سەر حەیفا بوە، هەروەها دوو هێرشی دیکە بۆ سەر باکورو هێرشێکیش بۆسەر باشوری ئیسرائیل بوە.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاشكرای كردبوو ئیسرائیل چاودێری بارودۆخەكە دەكات و ئەو ئامانجانە دەستنیشان دەكات كە پەیوەندیان بەو میلیشیانەوە هەیە كە ئێران پاڵپشتیان لێدەكات، سەرەڕای دەستنیشان كردنی چەند ئامانجێكی عێراقی.
بەپێی رۆژنامەكە ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا كە پێویستە كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان بكات و رێگایان نەدات خاكی عێراق بۆ هێرشكردن بەكار بهێنن.