دژەتیرۆری عێراق: 30 تیرۆریستمان كوشتووە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دژەتیرۆری عێراق
- لە مانگی تشرینی یەكەم بە دەیان تیرۆریستمان كوشتووە.
- 32 حەشارگەی تیرۆریستەكانمان وێرانكردووە و 19 تیرۆریستمان دەستگیركردووە.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند لە مانگی تشرینی یەكەم 30 تیرۆریستمان كوشتووە و 19ی تریشمان دەستگیركردووە.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە كۆی چالاكیەكانی مانگی تشرینی یەكەمی 2024، چل و دوو ئەركمان جێبەجێكردووە و 19 تیرۆریستمان دەستگیركردووە.
رونیكردەوە دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ماوەی ئەو مانگەدا 30 تیرۆریستی كوشتووە و 32 حەشارگەی باندە تیرۆریستیەكانی وێرانكردووە.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دوێنێ رایگەیاند وڵاتەکەی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەیشاردەوە کە تاوەکو ئێستا تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە، تەنیا لە رێگەی بەرقەرارکردنی سیستمێکی کاری تەواوکاری و هاوکاری نێودەوڵەتی لەنێو دەبرێت، عێراقیش توانی جەنگی تیرۆر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە.