دادگایەكی بەغدا سزای لەسێدارەدان بۆ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەردەكات
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-لە بەغدا سزای لەسێدارەدان بۆ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەركرا.
- بڕی 23ی گیلۆ گرام ماددەی ئەمفیتامینی هۆشبەریان پێگیراوە.
دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەركرد، بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری باڵا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند هەردوو تاوانبار بڕی 23ی گیلۆ گرام لە ماددەی ئەمفیتامینی هۆشبەریان پێگیراوە، كە لەدەرەوەی عێراق هێناوێنا بەمەبەستی ئەوەی بازرگانی پێوەبكەن و بیفڕۆشن بە ئالودەبووان.
رونیشیكردەوە بڕیاری دادگاكە پشتی بە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارێكتەرە عەقڵیەكانی ژمارە 50ی ساڵی 2017 بەستووە.
بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە زیادبوندایە و عێراق و هەرێمی كوردستانیش بونەتە یەكێك لەو شوێنانەی مەترسی زیادبوونی بازرگانیكردن و فڕۆشتن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانی لێدوكرێت.