سودانی: دەمانەوێت عێراق دووربخەینەوە لە جەنگ

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- كار لەسەر ئەوە دەكەین وڵاتەكەمان تێوەنەگلێت لە جەنگەوە.

- ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە خاكى عێراق بەكاردەهێنرێت بۆ هێرشكردن دوورن لە ڕاستیەوە.

 

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند كار لەسەر ئەوە دەكەن وڵاتەكەیان تێوەنەگلێت لە جەنگەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی سوودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی كردووە و رایگەیاندوە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە خاكى عێراق بەكاردەهێنرێت بۆ هێرشكردن یان دەستدرێژیكردن، دوورن لە ڕاستیەوە و تەنها بیانویەكە بۆ دەستدرێژیكردن بۆ سەر عێراق و خاكەكەی.

دووپاتیشیكردەوە بەرژەوەندی عێراق وادەخوازێت كاربكەین بۆ دورخستنەوەی خاك و ئاسمانی وڵات لەو جەنگەی ئیسرائیل هەوڵی بەرفراوانبوونی دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار