ئەمریكا گەیشتنی فڕۆكە جەنگیەكانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتی
- فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- ئەو فڕۆكانە لە بەریتانیا جێگیرن.
دوای هەفتەیەك لە ڕاگەیاندنی واشنتن بۆ بڵاوكردنەوەی توانا سەربازیەكانی لە ناوچەكە، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا لە جۆری ئێف 15 گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەشیكرد ئەو فڕۆكانە كە لە بەریتانیا جێگیرن، گەیشتوونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی سەركردایەتی سەربازی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "سنتكۆم".
هەفتەی رابردوو وهزارهتی بهرگری ئهمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند بڕیارەكە هاوهەڵوێستە لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریكا بە پاراستنی هاوڵاتیانی وەڵاتەكەیی و هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرگریكردنیشە لە ئیسرائیل و كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ریگای بەرپەچدانەوە و دیبلۆماسیەوە.
وتیشی: ئەم جموجۆڵانە دەرخەری توانای ئەمریكایە بۆ بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهاندا لەماوەیەكی كورتدا، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەكان.
ئاشكراشیكرد، وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیاییداوە ئەگەر ئێران و هاوبەشەكانی، ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوا ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ داكۆكیكردن لە گەلەكەی.