فەتح: فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ كۆشكی سپی

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی.

- پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری.

 

بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی.

جبریل رەجوب ئەمین سڕی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند سەرەڕای هەڵوێستەكانی لە ویلایەتی سەرۆكایەتی یەكەمی بەڵام فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی و پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و پڕۆگرامی سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری و پشت بە موقاوەمەی میللی ببەسترێتوەك بژاردەیەكی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتوو.

دووپاتشیكردەوە پێویستە فەڵەستینییەكان هەرگیز نیگەران نەبن لە بونەوەی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریكا كه هاوكاته لەگەڵ هەڵوێستی نوێی عەرەبی و هەنگاوەكانی سعودیا كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی سەربەخۆ بەستیوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار