پێشنیاری پێكهێنانی وەزارەتێك دەكرێت تایبەت بێت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-پێشنیار بۆ دەوڵەتی عێراق دەكرێت وەزارەتێكى تایبەت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق پێكبهێنرێت.

- ئەم بابەتە پەیوەستە بەهەموو ئەو كەرتانەی پەیوەندیەكی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە.

 

ناوەندی ئابوری و سیاسی عێراق پێشنیاری بۆ دەوڵەتی عێراق كرد وەزارەتێكى تایبەت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق پێكبهێنرێت.

وسام حەمەل حلو بەڕێوەبەری ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەئێستادا زۆر گرنگە و پێویستە وەزارەتێك یان دەستەیەكی سەربەخۆ دروست بكرێت كە تایبەت بێت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق بەهۆی پێشكەوتنی بەپەلەی زانستی لە جیهاندا.

وتيشى: ئەم بابەتە پەیوەستە بەهەموو ئەو كەرتانەی پەیوەندیەكی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە بەشێوەیەكی گشتی.

زیرەكى دەستكرد وەك هێزێكی بەهێزی مرۆڤایەتی سەریهەڵداوە و رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ مرۆڤایەتی، بەهەمان شێوە چاتی زیرەكی دەستكردی "ChatGPT"  كە لەلایەن كۆمپانیایOPENAI پەرەی پێدراوە، سیستمێكی زیرەك و چاتێكی ئەلیكترۆنییە، كە بەكارهێنەر لەرێگەی ئەو پرسیارانەی دەیكات، دەتوانێت وەڵامەكەی بە پشتبەستن بە ملیۆنان سەرچاوەی ئەكادیمیی و زانستیی و رۆژنامەوانییەوە دەستبكەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار