ئێران رەتیدەكاتەوە هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی بدات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- وەزیری دەرەوەی ئێران: تاران هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات.

- عێراقچی: ئێران رێز لە مافی گەلی ئەمریكا دەگرێت كە دۆناڵد (ترەمپ) ی وەك سەرۆك هەڵبژاردووە.

 

 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەكەی هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات.

عێراقچی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئێكس بڵاویكردەوە ئێران هەوڵی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات، ئەمە سیاسەتیەكە پشتی بەستووە بە لێكدانەوە ئەمنیەكانمان و دروستكردنی متمانە دەبێت لە هەردوو لایەنەوە بێت، ئەمە رێگایەك نیە لەسەر یەك ئاڕاستە.

تۆمەتەكانی ئەمریكاشی رەتكردەوە بەوەی تاران پەیوەندی بەو پیلانەوە هەیە بۆ كوشتنی دۆناڵد )ترەمپ(ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، وەك ئاماژەدانێك بۆ ئەو پیلانەی كە واشنتن وتی: بە فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە بۆ تیرۆركردنی ترەمب، داوای دروستكردنی متمانەشی كرد لە نێوان هەردوو وڵاتی ناكۆك.

رونیشیكردەوە گەلی ئەمریكا بڕیاری خۆییداوە و ئێرانیش رێز لەمافی ئەو گەلە دەگرێت كە سەرۆكی خۆی هەڵبژاردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار