سەرۆكی ئێران: ناتوانین مامەڵە لەگەڵ واشنتن نەكەین
یەک هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسعود پزیشكیان:
- خۆشیمان بێ و ترشیمان بێ، دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەمریكادا بكەین.
- باشتر وایە ئیدارەی پەیوەندیەكانمان بكەین لەگەڵ ئەمریكا.
مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رایگەیاند ناتوانین مامەڵە لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا نەكەین.
رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت بڵاویكردەوە پزیشكیان بە وەزیرە پێشۆكانی دەرەوەی ئێرانی راگەیاندووە خۆشیمان بێ و ترشیمان بێ، دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەمریكادا بكەین لەسەر هەردوو گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتیش.
وتیشی: باشتر وایە ئیدارەی پەیوەندیەكانمان بكەین لەگەڵ ئەمریكا و خودی خۆمان رووبەڕویان ببینەوە، بەڵێنیشیدا لە چوارچێوەی ستراتیژیی و ئاڕاستەكانی تایبەت بە كۆماری ئیسلامی ئێران جموجۆڵ بكات.
بابهتی پهیوهندیدار