ئایا ترامپی دووەم بۆ کورد لە ترامپی یەکەم جیاوازتر دەبێت؟
نیاز ئیبراهیم
3 هەفتە لەمەوپێش
ئایا ترامپی دووەم بۆ کورد لە ترامپی یەکەم جیاوازتر دەبێت؟
نیاز ئیبراهیم
ترامپی یەکەم لە سەرەتای ٢٠١٧ تا کۆتایی ٢٠٢١ ئیدارەی ئەمەریکایدا، سەبارەت بە سیاسەتەکانی ناوخۆ و رەوشی ئابوری قسەیەک ناکەین، ئەوەی گرنگە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، هەڵوێستی بەرامبەر کورد بەتایبەتی بارۆس چۆن بوو.
گومانی تیدانییە ئەو رۆژانە هێشتا داعش لەو پەڕی هێزیدابوو، تاکە هێزێکیش لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرامبەر تیرۆریستانی داعش دەجەنگا و سەرکەوتنی بەدەستدەهێنا، شەڕڤان وگەریلا بوو، بۆ ئەمەش پێویست بە بەڵگە هێنانەوە ناکات.
ترامپ دەیویست بەهۆی بێچارەیی لەبەرامبەر کۆڕۆنا لە دووساڵی دوایی ئیدارەیدا لەناوخۆ، سەرکەوتنێک بەسەرداعش لەدەرەوەی ئەمەریکا، بەدەستبهێنێت. ترامپ دەبوو کورد وەک هاوپەیمان یا هاوبەش لەو شەڕە ببینێت، سەرباری فشارەکانی تورکیا نەیتوانی بەتەواوی دەستبەرداری شەرڤانان بێت لە بارۆس، ئەگەرچی خیانەتێکی گەورەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ تۆمارکرد و هەردوو شاری سەرێکانی و گرێسپی بە فێڵ لەگەڵ تورکیا لەدەست شەرڤانان دەرخست، لێ ئەوەندەی نەبرد، پەشیمان بۆوە و، چیدیکە رێگەی بە سوپای تورکیا نەدا دەستدرێژیی بکات.
سەبارەت بە تەڤگەری ئازادی، پەکەکە، کە نوێنەرایەتی تەواوی کوردان دەکات، ئەمەریکا وەک گەورەی ناتۆ بۆ یەک رۆژ پشووی نەداوە لە دژایەتیکردن و تەسفیەکردنی. ترامپیش بەهەمان شێوە پشتیوانی خۆی هەمیشە بۆ تورکیا دژی پەکەکە دەڕبڕیوە و جبەخانەکانی ناتۆ واڵابووە بۆ سوپای داگیرکەر بۆ کوشتبڕی کوردان، بەواتایەکی دیکە ترامپ هیچ گۆڕانکارییەکی بەرامبەر کورد لەدژی تورکیا ئەنجام نەداوە، بەڵکو بەردەوامیداوە بە سیاسەتەکانی.
ترامپی دووەم جیاوازتر دەبێت بۆ ناوچەکە لەوانەش کورد، جیاوازییەکە لەبەرامبەر دۆزی کورد بەگشتی هیچی نوێ نایەتەدی، لێ جیاوازییەکە بەرامبەر بارۆس دەبێت.
لەهاوکێشەی بارۆس بۆ ئەمەریکا سەرباری داعش بەهۆی جیوپۆلیتیکەوە، ئیسرائیل هەیە، خاڵی هاوبەشی ئیسرائیل و بارۆس خودی سوریایە، چونکە سوریا بۆ ئیسرائیل پێگەیەکی دوژمنە سەرسەختەکەیەتی، ئێران بۆ بارۆسیش سەرباری ئێران بوونی دوژمنە سەرسەختەکەیەتیکە تورکیایە. تورکیا و ئێران هەر دوو وڵات دەیانەوێت ئەمەریکا لە سوریا نەمێنێت، لە نەمانی ئەمەریکا بارگرانی دەکەوێتە سەر ئیسرائیل و بارۆس، لێرەدا ئایا ترامپی دووەم دەچێتە ژێرباری دەرچوونی لە سوریا بۆ ئەوەی ئێران وتورکیا بەهێزبن و مەترسی بۆ ئیسرائیل دورست بکەن؟
ئایا ترامپی دووەم، سوپاکەی دەکشێنێتەوە لە بارۆس و، رێگا دەدات تورکیا هێرش و پەلامار بۆ سەر بارۆس بکات؟ لە روودانی شیمانەیەکی لەو جۆرە، روسیا و ئێران و رژێمی بەشار هەڵوێستیان چۆن دەبێت؟ ئایا ئەو کردەیەی ترامپی دووەم نابێتە بەهێزکردنی ئێران و ئازارگەیاندن بە ئیسرائیل؟
بۆیە بۆ ترامپی دووەم کشانەوە لە بارۆس، هەروا ئاسان نییە وەک چۆن لە سەردەمی ترامپی یەکەم ئاسان نەبوو.
گومان لەوەدا نییە ترامپ دەخوازێت ئیمڕۆ پێش بەیانی سوپاکەی لە بارۆس بکشێنێتەوە، لێ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و خودی ئەمەریکا لە چۆن حاڵێکدا دەبن، ئێران چەندە بەهێزتر دەبێت لە نەبوونی ئەو هێزە؟
کورد لە سایەی تەڤگەری ئازادی بۆتە فیگەرێکی بەهێز، هاوپەیمانێتیەکان و شەڕکردن وەک جاریجاران بۆ هێزە کاریگەرەکان بێ حسابکردن بۆ کورد، بە ئاسانی ناچێتەسەر!