سودانى: ئیسرائیل پاساو دەهێنێتەوە بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی
- ئامانجەکانی ئیسرائیل فراوانكردنی شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا.
- په‌یامه‌كه‌ی ئيسرائيل كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق.
- بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵەین عێراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕ.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند ئامانجەکانی ئیسرائیل فراوانكردنی شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا.
نووسینگەكەی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە سودانی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی كردووە و دوا گۆڕانكاریەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكردووە.
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه، په‌یامه‌كه‌ی ئيسرائيل كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
جه‌ختيشيكردووه، بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵەیە عێراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕ، بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی له عێراق به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه و ڕێگه به هیچ لایه‌نێك نادرێت ئه‌و مافه به خۆی بدات و بەردەوامە لە ڕێگریگرتن لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ هێرشبردن.
سوودانی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشیی نیشتمانی كردووه بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق.
جێگای باسە دوێنێ ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵای دژ بە عێراق تۆماركردووە و تۆمەتباری كردووە بەوەی لە رۆژێكدا چوار جار لەسەر خاكی عێراقەوە هێرش دەكرێتە سەر ئیسرائیل.