سەرۆك كۆماری ئێران هانا بۆ پاپای ڤاتیكان دەبات
12 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- پزیشكیان: هاندانی سەركردەكانی جیهان پێویستە بۆ ڕێگریكردن لە بەردەوامبوونی ئەو دەستدرێژییەی كە ڕژێمی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.
- شاندێكی ئێرانی كە بەشداری لە چالاكییەكی وتووێژی نێوان ئایینەكان لە ڤاتیكان كردووە، پەیامەكەی پزیشكیانیان گەیاندووەتە پاپا.
مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بانگەوازی لە پاپا فرانسیس كردووە لە نفوزی خۆی لەگەڵ حكومەتە مەسیحییەكان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەڵك وەربگرێت.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیمچە فەرمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد پزیشكیان رایگەیاندووە هاندانی سەركردەكانی جیهان، بەتایبەتی حكومەتە مەسیحییەكان پێویستە بۆ ڕێگریكردن لە بەردەوامبوونی ئەو دەستدرێژییەی كە ڕژێمی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.
شاندێكی ئێرانی كە بەشداری لە چالاكییەكی وتووێژی نێوان ئایینەكان لە ڤاتیكان كردووە، پەیامەكەی پزیشكیانیان گەیاندووەتە پاپا.
ئێران لە ساڵی ١٩٥٤ەوە پەیوەندی دیپلۆماسی فەرمی لەگەڵ ڤاتیكان هەبووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران نامەیەكی بۆ پاپا فرانسیس نارد و ستایشی "هەڵوێستەكانی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسلام و مەسیحییەت"ی كرد.