نەعیم قاسم: ئیسرائیل دەبێت باجی ئەوە بدات هێرشی كردووەتە سەر بەیروت

11 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ناوەندی تەلئەبیب دەكەينە ئامانج.

- ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەڕاستی بەیروتی پایتەخت، بۆیە دەبێت چاوەڕوان بکرێت کە وەڵامدانەوەکە لە ناوەندی تەلئەبیب بێت.

 

نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵاى لوبنان ڕایگەیاند، ناوەندی تەلئەبیب دەكەنە ئامانج لە وەڵامی ئەو هەڵمەتانەی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە بەیروتی پایتەختی کردە ئامانج، بەتایبەتی ئەو هەڵمەتەی کە ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسی میدیایی حزبەکەی محەممەد عەفیفی کردە ئامانج .

نەعیم قاسم لە وتارێکی تۆمارکراودا وتی: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەڕاستی بەیروتی پایتەخت، بۆیە دەبێت چاوەڕوان بکرێت کە وەڵامدانەوەکە لە ناوەندی تەلئەبیب بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانین پایتەخت لەژێر لێدانی ئیسرائیلدا بەجێبهێڵین، هەر دەبێت باجەکەی بدات.

لەبارەی هەوڵەکانی ئاگربەست دەڵێت، وەستاندنی شەڕەکە پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل و جددیەتی ناتانیاهۆ، چونکە ئێمە تێبینی خۆمان لەسەر ڕەشنووسی ئاگربەست داوە کە  ئەمریکا پێشکەشی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار