مەحمود عوسمان: بڕگەیەكی دەستوری عێراق پێویستی بە چارە سەرە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەحمود عوسمان
-ئەو بڕگە دەستورییەی بۆ هەر 100 هەزار کەس و نوێنەرێکی پەرلەمانی داناوە دەبێت چارەسەر بکرێت.
- دەبێت ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت و دەستکاری نەکرێت.
مەحمود عوسمان، ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری عێراق ڕایگهیاند، ئەو بڕگە دەستورییەی بۆ هەر 100 هەزار کەس و نوێنەرێکی پەرلەمانی داناوە دەبێت چارەسەر بکرێت.
دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدارو ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کاتی خۆی باسمانکرد، دەبێت ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت و دەستکاری نەکرێت.
وتیشی: ئهگەر لەسەر بنەمای زیادبونی ژمارەی دانیشتوان ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران زیادبکرێت، ئەوا 10 ساڵی دیكه دەبێت ژمارەی کورسییەکان دو هێندەی دیكه زیاد بکرێت و لە هیچ وڵاتێکی دونیادا ئەمە نییە.
ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 329 کورسییە، بەپێی دەستوری عێراق دەبێت هەر 100 هەزار کەس و نوێنەرێکی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت، بەم پێیە ئهگەر ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە سەروی 40 ملیۆن کەس دەبێت ژمارەی کورسییەکان بۆ سەروی 400 کورسی زیادبکرێت.