تێچوی سه‌رژمێری گه‌یشتوه‌ته‌ 951 ملیار دینار

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی 

-تێچوی دارایی ڕاسته‌وخۆی پرۆسه‌كه‌ 459 ملیار دینار بوه.

-تێچوی په‌كخستنی ده‌وامی فه‌رمی 492 ملیار دینار بوه‌.

 

نه‌بیل مه‌سرومی شاره‌زای بواری ئابوری رایگەیاند تێچوی دارایی و ئابوری سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانى عێراق 961 ملیار دینار بوه‌.

نه‌بیل مه‌سرومی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، كۆی تێچوی دارایی و ئابوری سه‌رژمێری دانیشتوانی گشتی گه‌یشتوه‌ته‌ 951 ملیار دینار، به‌جۆرێك تێچوی دارایی ڕاسته‌وخۆی پرۆسه‌كه‌ 459 ملیار دینار بوه‌، هاوكات تێچوی په‌كخستنی ده‌وامی فه‌رمی 492 ملیار دینار بوه‌.

وتيشى: تێچوی ئابوری به‌ هۆی وه‌ستانی چالاكییه‌ ئابورییه‌ گشتی و تایبه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و فراوانبون ده‌چێت و له‌ ئه‌نجامدا زۆرێك له‌ تاكه‌كان و پێكهاته‌ ناوخۆییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ره‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و گروپه‌ هه‌ژارانه‌ كه‌ له‌ كاتی ئاساییدا پشت به‌ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان ده‌به‌ستن ڕۆژانه‌ و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت نا‌كه‌ن له‌ كاتی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ده‌توانرا سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر له‌ وڵاتدا بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ببێته‌ هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ پێناو پاشه‌كه‌وتكردنی تێچونه‌كان و ڕه‌چاوكردنیان به‌تایبه‌ت بۆ گروپه‌ لاوازه‌كان و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار