قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پاڕێزگاكانى عێراق ھه‌ڵده‌گیرێت

7 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-‌قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پاڕێزگاكانى عێراق ئه‌م شه‌و له‌كاتژمێر 12 هه‌ڵده‌گیرێت.

- کارەکانی سەرژمێری بەردەوامن و بە ئەگەری زۆرەوە، پێش کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو دەگەینە ڕێژەی 100%ی سەرژمێری دانیشتووان.

 

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سه‌رژمێری جه‌ختی كرده‌وه‌ ‌قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پاڕێزگاكانى عێراق ئه‌م شه‌و له‌كاتژمێر 12 هه‌ڵده‌گیرێت.

وته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سه‌رژمێری دانیشتوان عه‌مید میقداد میری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە بڕیاردراوه‌ قه‌ده‌غه‌ی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌نێوان پاڕێزگاكان له‌كاتژمێری 12ی ئه‌م شه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت له‌دوای ته‌واوبوونی پلانی سه‌رژمێری.

لەلایەن خۆیەوە عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین داتا کە لەبەردەستماندایە، تا کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە نزیکەیی 97%ی کارەکانی سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو کراون.

وتيشى: کارەکانی سەرژمێری بەردەوامن و بە ئەگەری زۆرەوە، پێش کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو دەگەینە ڕێژەی 100%ی سەرژمێری دانیشتووان.

ئاشكراشی كردووە، پێویستمان بە هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ نابێت، چونکە بە ئەگەری زۆرەوە هەر ئەمڕۆ کارەکانمان تەواو دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار