هۆشیار زێباری: عێراق لەم ململانێیەدا پارێزراو نییە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-لە داهاتویەکی نزیکدا ئیسرائیل هەندێك ئامانج لە عێراق دەپێكێت.

- دەرفەت هەیە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلی دژی هەندێک ئامانج لە عێراق.

 

 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند جیهان ئێستا بە جەنگی ساردی دوەمدا تێدەپەڕێت بەهۆی سیستەمی فرە جەمسەری و شەڕەکانی ئۆکرانیا، گرژییەکانی تایوان لەگەڵ چین و وڵاتانی دیكەی ناوچەکە، و شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هۆشیار زێباری، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆك ڕایگەیاند  جەنگی غەززە پەرە دەستێنێت و فراوانتر دەبێت بۆ سنورەكان و غەززە تێدەپەڕێت، ساڵێک دوای ئەوە، دەبینین چی ڕو دەدات لەم ڕوبەڕوبونەوەیەدا، عێراق لەم ململانێیەدا پارێزراو نییە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی زۆر دراوە لەلایەن حکومەتی عێراق و سیاسەتمەدارانەوە بۆ دورکەوتنەوە لەم ململانێیە، بەڵام بە ڕاستی هێزە نادەوڵەتییەکان وڵات ڕادەکێشن و پاڵی پێوە دەنێن بۆ ناو گەرمەی ئەم ململانێیە.

باسی لەوەشكرد دەرفەت هەیە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلی دژی هەندێک ئامانج لە عێراق، ئەمە شتێکی زۆر چاوەڕوانکراوە کە لە داهاتویەکی نزیکدا ڕو دەدات بەهۆی هەڵسوکەوتی هەندێک لەو هێزە نادەوڵەتییانە یەکەم مەرجی خۆشگوزەرانی ئاشتی و ئاسایشە.

وتیشی سێ بەربەستی سەرەکی هەیە بۆ چاکسازی ئابوری لەم وڵاتە، یەکەمیان؛ بە ڕاستی گەندەڵییە، گەندەڵی بڵاوبوەوە و باسی ملیاران دەکەن، دوەم؛ سیستەمی دادوەری، دەبێت دادپەروەر و سەربەخۆ و یەکسان بێت، هەروەها ئەوەی ئەم وڵاتە کەمیەتی، و لێرە لە هەرێم و حکومەتی سەرۆک وەزیران هەوڵ دەدات پێی بگات، سیستەمێکی داراییە، سیستەمێکی دارایی مۆدێرنی بانکی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار