هێزی نادەوڵەتی وپرسی کورد ومێزی خر
سلێمان مستەفا حەسەن
7 ڕۆژ لەمەوپێش
سلێمان مستەفا حەسەن
ئارەش رەئیس نەژاد لەبەرایی کتێبی ، شای ئێران؛ کوردی عێراق و شیعەی لوبنان ١٩٥٨ – ١٩٧٩کە نامەی دکتۆراکەیەتی لەزانکۆی کالیفۆرنیا لەسالی ٢٠١٧ دا ، رەئیس لە بەرایی کتێبەکەیدا دەبێژێت (لەسەر ئیمە پێویستە لە ڕۆژ هەڵاتی کەناراوی دەریای سپی ناوەڕاستدا بجەنگین و بەر بە هەڕەشەکان بگرین ، تا ڕێگربین لەوەی خوێن لەسەر خاکی ئێران بڕژێ ) ئەم وتەیە هی کۆڵۆنێڵ موجتەبا پاشایی ، سەرۆکی دەزگای هەوڵگەری و ئاسایشی نەتەوەی ئێران (ساواک ) بوو، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. هەنگاوی ئێران رێگاگرتن بوو لە پان عەرەبیزمی ساڵی ١٩٥٨ کە دەرنجامی کودەتاکەی عێراق سنوردار بکات، لە هەمان کاتدا ڕاچاندنی پلانی سەوز بوو لە لوبنان، لە رێگای ناردنی سەید موسا سەدر بۆ لوبنان، ئەمە بەرایی کتێبەکەی رەئیس نەژادە، کە بەرێز شەفیقی حاجی خدر وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی، ماوەی ٦٥ ساڵە دەوڵەتی ئیران درێژە بە ستراتیجی پاشایی دەدات، کە خۆی لە دروستکردنی هێزی نادەوڵەتی دەبینێتەوە، هێزی نادەوڵەتی ئەو هێزە چەکدار و سیاسیەیە کە لەناو دەوڵەتدا بوونی هەیە و هێزەکە هاوشانی دەوڵەتە، بە چەک و پارەو هێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی دەکاتە دیفاکتۆی قبولکراو. ئەرکی ئەم هێزە ئەنجامدانی شەری بە وەکالەتە، هاوشێوەی ئێران و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بە شێوازی جیاجیا پەیرەویان لە هێزی نادەوڵەتی کردوە، دەرنجامەکەی شەری غەزە و لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل ، شەری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و حکومەتی خۆسەر، شەری هەندێ میلیشیای عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان و ئیسرایل، لە لایێکی تر دەوڵەتانی ناوچەکەش بە نافەرمی هاوکاری هێزی نادەوڵەتی دەکەن و دەست دەخەنە ناو بەرژەوەندی وڵاتان، بەمەش بە ئاشکرا بنەماو پرانسیپەکانی سیستەمی سیاسی و یاسایی نێودەوڵەتی پێشەڵ دەکرێن و ئاسایشی نێودەوڵەتیش ڕووبەڕووی مەترسی گەورە بۆتەوە.
شاراوە نییە دەوڵەتی ( تورکیا ، عێراق ، سوریا ،ئێران ) ماوەی ١٠٠ ساڵە لەئاست چارەسەرکردنی پرسی کورد نکۆڵی دەکەن و یاری بەکات دەکەن ، بە بروای ئێمە کورد خالی لاوازی هەر چوار دەوڵەتەکەیە تا ئەمرۆ ، گەرچی کورد لە عێراقدا لەچوراچێوەی دەستوردا دان بەمافەکانی نراوە ، بەڵام تا ئەمرۆ پرسی خاک لەمادەیەکی دەستوردا پشتگوێخراوە و کورد متمانەی بۆ درستنەکراوە ، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوەنییە کە کوردی باشور پێشەنگی پارچەکانی تر نییە، سەرەڕای بارودۆخی خرابی ناوخۆی.
شەری ئیسرائیل و ئێران ، شەری عەرەب ئیسرائیل ،شەری حەماس و ئیسرائیل ، شەری حزب وللە و ئیسرائیل ، شەری ئۆکراین وروسیا ، دەوری ئەکتەرانی هێزە نا دەوڵەتیەکان ، ململانێی تورکیا و ئیسرائیل ، هەموو ئەو هەرەشەو مەترسیانە لێرەو لەوێ بانگەوازی ئاشتی بۆ کورد دەکەن ،ئیسرائیل و تورکیا بەنمونە پەیامی جیا جیایان هەیە ، دوای ١٠٠ ساڵ دەڵێن سەرکردە نەتەوە پەرستەکانی تورکیا دەڵێن کورد برای ئێمەن ، بەڵام گەر بە کردەوە پرسی چارەسەری کورد نەخرێتە بواری چارەسەری بنەرەتی لە چوارچێوەی یاسا و دەستور ، ئەوا پرسەکە بەردەوام دەبێت و هەرەشە و نائارامی و لاوازبوون بەردەوام لەبەر دەرگای ئەو دەوڵەتانە دەبێت ، بەرێز ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لەبەرامبەر مەترسی ئیسرائیل و مەترسیاکانی ئایندە بۆ رۆژ هەڵاتی ناوەراست ووتی دەبێت ( کوردو عەرەب و فارس و تورک ) لەسەر مێزێکی خڕ دابنیشن و کۆببنەوە ، ئیتر کاتی ئەوە هاتوە کەس نەخرێتە دەروەی بازنە ، دڵنیام دەبێت کورد ئامادەبێت بۆ ئەو گۆڕان و پێشهات و مەترسی و هەل و دەرفەتەکان ، بۆ ئەوەی نەبێتە بەردەباز ، بۆ ئەوەی شوێنی خۆی بگرێت لەسەر مێزی خڕی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە ١٠٠ ساڵە خەباتی بێ وچانی بۆ دەکات ، کاتی یەکبوون و گفتوگۆی ناوخۆییە ، کاتی چارەسەری بنەرەتیە گەر لەناو چوار دەوڵەتیش بێت هەر کورد براوەیە ، خەباتی ئاشتی و خەباتی ڕەوای دۆزەکەی پێویستی بە متمانەی گەلە ، لەدەرنجامی هەرەشە و مەترسیاکانی جەنگ و گۆڕانی تێروانینی نوێ بۆ چەمکەکان ، دەکرێت بڵێین تا رادەیەک کلیلی رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست وئاشتەوایی ناوچەکە لە چارەسەری دۆزی کوردا خۆی دەبینێتەوە ، ئەوە پرسیارێکی جدییە ، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ( تورک و فارس و عەرەب ) لە دوای پەیامی ئیسرائیل بۆ نەتەوەی کورد ، دان و ستاندنی زیاتر لەسەر پەیامی ئیسرائیل بکەن ، چارەسەرکردنی پرسی کورد خزمەتێکی گەورە دەکات لە هاتنە کایەی کەشێکی لەبارو گونجاو بۆ ئاشتی نێوان عەرەب و ئیسرائیل و سەقامگیری ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست .