هێرشكرایە سەر نەفەرهەڵگرێكی ئیسرائیلی

سەربازێکی ئیسرائیلی هێرش دەکاتە سەر نەفەرهەڵگرێک

3 كاتژمێر لەمەوپێش



- لەهێرشەكەدا 4 كەس ڕاستەوخۆ بە فیشەك برینداربون و بارودۆخی سیانیان ناجێگیرە.
- چوار كەسی تریش بە وردە شوشە برینداربون.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

چەكدارێك هێرش كرده سەر نەفەرهەڵگرێكی ئیسرائیلی و 8 كەس بریندارن.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلی ڕایگەیاند چەكدارێك تەقەی لە نەفەرهەڵگرێك كردووە لەنزیك  نیشتەجێبونی ئەرئیل لە كەناری ڕۆژئاوا .
وتيشى: لەهێرشەكەدا 4 كەس ڕاستەوخۆ بە فیشەك برینداربون و بارودۆخی سیانیان ناجێگیرە و چوار كەسی تریش وردە شوشەیان بەركەوتووە و برینداربون، دواتر هێزەكانی ئیسرائیل چەكدارەكە دەكوژن. 
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە، لە کەناری ڕۆژئاوا ئاستی توندوتیژیەكان بەرزبۆتەوە و بە سەدان فەڵەستینی لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون، لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەڵێن: بە دەیان ئیسرائیلی لەسەر دەستی فەڵەستینیەكان لەسەر شەقامەكان كوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار