کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

- ئاسمان ساماڵ دەبێت.

- دروست بوونى هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

- پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

 

کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد ، ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونى هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

باسی لەوەشکرد پلەکانی گەرما بەرز دەبیتەوە بە دوو بۆ سێ پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

وتيشى: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبیتەوە بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 17

سلێمانی: 16

دهۆک: 16

زاخۆ : 16

هەڵەبجە: 17

کەرکوک: 18

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران: 6

گەرمیان: 19

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار