لیژنەی دارایی: یاسای تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم بۆتە هۆی زیادبونی كورتهێنان

یاسای تێچووی بەرهەمهێنان کورتهێنان دروستدەکات

4 ڕۆژ لەمەوپێش



- یه‌كێك له‌هۆكاره‌كای زیادبونی كورتهێنان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانە.
- حكومه‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 12ی بۆ ناردوین، به‌مه‌ش تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم زیاد ده‌كات.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

حسێن موئنیس ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند یه‌كێك له‌هۆكاره‌كای زیادبونی كورتهێنان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانە.
حسێن موئنیس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تا ئێستا خشته‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه‌ ناتوانین ئه‌و ڕێژه‌ كورتهێنانه‌ دیاری بكه‌ین كه‌ بڕیاره‌ حكومه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی پلانه‌كانیدا دیاریبكات.
وتیشی: حكومه‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 12ی بۆ ناردوین، به‌مه‌ش تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم زیاد ده‌كات، واته‌ قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی ڕێژه‌ی كورتهێنان.
باسی له‌وه‌شكردوه‌ كورتهێنان و داهات و قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان پلاندانانن، به‌و پێیه‌ی بودجه‌ی دوو ساڵی پێشوو له‌ ئه‌رزی واقیعدا جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتینه‌ ئاستی داهاته‌ بڕیاردراوه‌كان یان خه‌رجییه‌ پلان بۆ داڕێژراوه‌كان و به‌و هۆیه‌وه‌ كورتهێنانه‌كه‌ ورد نه‌بوو.
ڕونیشیكردەوە هێشتا چاوه‌ڕێی هاتنی خشته‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ ڕێژه‌ی كورتهێنان و ئاسته‌نگه‌كان دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌مواركردنی دواتر بۆ ماده‌ی 12 سه‌رهه‌ڵبده‌ن، بۆیه‌ كورتهێنانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانرێت بخه‌مڵێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار