ه*ە*س*ە*د*ە پانتاییەكی زۆر گەورەی لە سوریا کۆنتڕۆڵ کردووه
هەسەدە پانتاییەکی گەورەی سوریا کۆنترۆڵ دەکات
4 ڕۆژ لەمەوپێش
- ئەو پانتاییانەی کە ه*ە*س*ە*د*ە کۆنتڕۆڵی کردوون زۆر گەورەیە و هەندێک شوێنی ستراتیجیش لە خۆ دەگرێت.
- گرنگی ئەم فراوانکردنە لەوەدایە کە گەڕکی شێخ مەقسود پارێزتراوتر دەبێت.
- گرنگییەکی دیکەی ئەم پێشڕەوییە لەوەدایە کە گەیشتنی کۆمەک و یارمەتی لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ه*ە*س*ە*د*ە بۆ حەلەب ئاسانتر دەکات.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریە بەپەلانەی لە سوریا ڕوو دەدەن، ئەو پانتاییانەی کە هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون زۆر گەورەیە و هەندێک شوێنی ستراتیجیش لە خۆ دەگرێت.
نووسەری كورد شێركۆ كرمانج دوو نەخشەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوێتی: لەم دوو نەخشەیە کە یەکێکیان هی ٢٨ ی مانگە واتە پێرێ، ئەوەی دیکەیان هی ئەمڕۆیە، واتە ئێستا، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئەو پانتاییانەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون زۆر گەورەیە و هەندێک شوێنی ستراتیجیش لە خۆ دەگرێت، لەوانە فڕۆکەخانەی حەلەب.
وتيشى: گرنگی ئەم فراوانکردنە لەوەدایە کە گەڕکی شێخ مەقسود پارێزتراوتر دەبێت، (بۆ ئەوانەی ئاگادار نین، گەڕەکی شێخ مەقسود ناوچەیەکی بەرفراوانە لەناو شاری حەلەب کە هەر لەسەرەتای ململانێکان لە سووریا لەژێر دەسەڵاتی پەیەد، هەسەدە، دایە).
ڕونیشیكردوەتەوە هاوکات گرنگییەکی دیکەی ئەم پێشڕەوییە لەوەدایە کە گەیشتنی کۆمەک و یارمەتی لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بۆ حەلەب ئاسانتر دەکات، بێجگە لەمە، پارێزگاریکردن لە تەل رەفعەتیش چاکتر دەبێت، ئەو شوێنەی کە تورکیا و چەتەکانی ماوەیەک چاویان تێ بڕیووە.
بەبڕوای ئەو نووسەرە کۆمەک لەم قۆناغە زۆر گرنگە، لەوەش گرنگتر هاوکاری ئەمریکییەکانە، کە تا ئەو ڕادەيی من ئاگادارم بم تا ئێستا بەڕاستەوخۆ لە شەڕکە تێکەڵ نەبوون.
تێبینی:
ناوچە زەردەکان، ناوچەی ژێر کۆنتڕۆلی هەسەدەیە
ناوچە کەسکەکان: ناوچەی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكانی توركیایە
ناوچە سوورەکان: ناوچەی بن دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانیانه لە حیزبوڵا و ئێران