م*ق*ا*و*ە*م*ە*ی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند خۆمان بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق ئامادە کردووە.
23 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- چالاکییە پاڵپشتیکارییەکانی م*ق*ا*و*ە*م*ە لە عێراق و یەمەن و لوبنانەوە بۆ بەرگریی لە گەلى فەلەستین، کۆتایی نەهاتووە.
- ئێستا گفتوگۆ لەسەر چالاکییەکانى م*ق*ا*و*ە*م*ە دەکرێت و رێککەوتنێکى روونى لێ نەکەوتووەتەوە.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل ئامادە کردووە.
کازم فەرتووسى وتەبێژى کەتائیبی سەیدولشوهەدا کە یەکێکە لە پێکهێنەرانى گرووپى مقاوەمە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند چالاکییە پاڵپشتیکارییەکانی مقاوەمە لە عێراق و یەمەن و لوبنانەوە بۆ بەرگریی لە گەلى فەلەستین، کۆتایی نەهاتووە.
سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی هێرشەکانی مقاوەمە بۆ سەر ئیسرائیل، فەرتووسی وتی: ئێستا گفتوگۆ لەسەر چالاکییەکانى مقاوەمە دەکرێت و رێککەوتنێکى روونى لێ نەکەوتووەتەوە، لە چەند رۆژێکدا بڕیارێک دەدرێت لەبارەى بەردەوامى لەسەر ئەو رێڕەوەى کە هەیبووە کە پاڵپشتیکردنى غەززە بووە، یان وەستاندنى وەک پاڵپشتییەک بۆ ئاشتى، تاوەکو لەسەر دۆخى غەززەش رەنگ بداتەوە.
18ى تشرینى دووەمی 2024 گیدیۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە نامەیەکدا داواى لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد گوشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی کۆتایی بە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بهێنێت.
لە نامەکەى وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیلدا ناوى چەند گرووپێکى چەکدارى شیعە هاتبوو لەوانە کەتائیبی حیزبوڵڵا، عەسائیبی ئەهلى حەق، سەیدولشوهەدا، ئەنساروڵڵاى ئەوفیا، نوجەبا، رێکخراوى بەدر.
کازم فەرتووسی دەڵێت: ئەو هۆشداری و هەڕەشانە بە جیدى وەردەگیرێن و چەندین رێوشوێن گیراونەتەبەر.
حەشدى شەعبى زیاتر لە 67 گرووپی چەکداری هەیە، کەئاتیبى حیزبوڵڵا چوار لیواى لەو هێزە هەیە، نوجەبا یەک لیوا و سەیدولشەهەدا کە ئەبو ئالا وەلائی سەرۆکایەتى دەکات یەک لیوای هەیە.