یەحیا رەسوڵ: مقاوەمەی عێراقی مافی خۆیەتی بچێتە نێو خاكی سوریاوە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- گرووپە چەکدارەکانى مقاوەمە ئەتوانن بچنە سوریاوە.

- حکومەتی عێراق دەستوەردان لە بیروباوەڕی ئەو گرووپە چەکدارانەدا ناکات.

- هەواڵگريی عێراق توانیویەتی دزە بکاته ناو رێکخراوە تیرۆریستیەکانی سوریا.

 

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند گرووپە چەکدارەکانى مقاوەمە ئەتوانن بچنە سوریاوە و حکومەتی عێراق دەستوەردان لە بیروباوەڕی ئەو گرووپە چەکدارانەدا ناکات.

یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەواڵگريی عێراق توانیویەتی دزە بکاته ناو رێکخراوە تیرۆریستیەکانی سوریا و سوپای عێراقیش دوودڵ نابێت لە بەئامانج گرتنیان ئەگەر تەنها بیر لەوە بکەنەوە روو لە سنورەکانی عێراق بکەن. 

وتيشى: تا ئێستا حەشدی شەعبی نەچۆتە ناو خاکی سوریاوە، بەڵام گرووپەکانی مقاوەمە مافی خۆیانە روو لە سوریا بکەن، ئەوان بیروباوەڕی خۆیان هەیە و حکومەتی عێراقیش دەستوەردان ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار