ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ: گرووپە چەكدارەكان نەچوونەتە ناو شاری حەما

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە.

- فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان كە دژ بە هێزەكانی حكومەتی سوریا شەڕ دەكەن تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما.

وتيشى: شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە لە دەورووبەری شاری حەما.

لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە لە گوندەكانی حەما و بەدەیانیان كەسیان لێكوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار