هێزەكانی سووریای دیموكرات: هیچ پێشڕەویەكمان بەرەو حەڵەب نەكردووە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە.

- تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە.

- توانیویانە چەندین چەکدار  بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.

 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب  نەکردووە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریایی دیموکرات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە،  جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانیان تا ئێستا نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گروپە چەکدراکانیان داوەتەوە، کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژیو ئاڵۆزییەکانی سووریاوە.

وتيشيان: ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە، کە توانیویانە چەندین چەکدار  بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار