حكومەتی عێراق پارە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكات كە لە ڕۆژانی پشوو دەوام دەكەن

5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن.
- فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن.
حكومەتی عێراق ڕایگەیاند هەر فەرمانبەرێک رۆژانی پشوو دەوام بکات پارەی زیادە وەردەگرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی دەوام دەکەن پارەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وتيشى: فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن،هەروەها فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن.

بابهتی پهیوهندیدار