چەكدارەكانی سوریا داوا دەكەن ڕێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدرێت بێنە ناو سوریا

5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- چەكدارەكانی سوریا داوا لە سودانی دەكەن رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن.
- هێزەکانی ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە.
فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن.
ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە.
پێشتریش سودانی لە میانی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای لە فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان کردبوو هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئەمڕۆ سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور.
