بەشار ئەسەد موچەی سەربازەکانی سوپای سوریا زیاد دەکات

6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران.
- بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات.
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا موچەی سەربازەکانی سوپای وڵاتەكەی بە رێژەی %50 زیاد دەکات.
دوای ئەوەی لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران، بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات.
بەهۆی شەڕو پێکدادانەکان دۆخی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوەیە، بەڵام بەشار ئەسەد موچەی سەربازانی سوپاکەی زیاد دەکات، کە لە ئێستادا بە تەواوی ورەی لەدەستداوە و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو پاشەکشەی لە سێ گەورە پارێزگای ئەو وڵاتە کردووە.
