ج*ۆ*ل*ا*ن*ی: دڵنیایی دەدەین ئەوەی لە سوریا روودەدات پەیوەندی بە عێراقەوە نییە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەكەین رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن.

- ئەو شۆڕشەی لە سوریا دەكرێت هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە.

 

فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن.

ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە.

وتيشى: دڵنیایی دەدەین ئەوەی لە سوریا روودەدات پەیوەندی بە عێراقەوە نییە و داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین عێراق لەشەڕی سوریاوە نەگلێنێت، ئەو شۆڕشەی لە سوریا دەكرێت هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، بەڵكو ئێمە بەنیازی پەیوەندی ستراتیژیین لەگەڵ عێراق.

موقتەدا سەدرى ڕێبەری ڕەوتی سەدريش داواى لە حکومەتی عێراق كرد رێگە بە هیچ گروپێک نەدات بچێتە ناو خاکی سوریاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار