حكومەتی عێراق و كەتائیبی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی عێراقی پەیامێك بۆ فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام دەنێرن

5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- فادی شممەری ڕایگەیاند ئێمە وەڵامی گرووپە ت*ی*ر*ۆ*ر*ی*س*ت*ی*ە*ك*ا*ن نادەینەوە.
- هەڵوێستی عێراق رون و ئاشكرایە و ئەیەوێت كۆمەڵێك ڕێكار بگرێتەبەر.
- كەتائیبی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی عێراقی ڕایگەیاند ئەبێت بزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیارماندا بەشداری لە جەنگەكەدا بكەین.
فادی شممەری ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كەتائیبی حزوڵای عێراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام ڕاگەیاند.
فادی شممەری ڕایگەیاند ئێمە وەڵامی گرووپە تیرۆریستیەكان نادەینەوە، هەڵوێستی عێراق رون و ئاشكرایە و ئەیەوێت كۆمەڵێك ڕێكار بگرێتەبەر تاكو رێكخراوە تیرۆریستیەكان نەگەڕێنەوە و خاكەكانی و شارەكانی داگیربكاتەوە .
وتيشى: عێراق نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر وەك ساڵی 2013 كە ئەم گرووپە تیرۆریستانە هاتنە ناو عێراقەوە و خوێنی خەڵكیان حەڵاڵ كرد، ئەمانەش هەمان گرووپن كە ئێستا لەسوریا سەریان هەڵداوە و لەسەر ئاستی جیهان بە تیروریست لەقەڵمدراون.
ڕونیشیكردەوە ئێمە خۆمان دەزانین چی دەكەین و هەڵوێستەكانمان بە گوێرەی بەرژەوەندیەكانمان ڕێك دەخەین ، عێراق دەپارێزین و ڕێگە بەهیچ لایەنێك نادەین ئاسایشی عێراق تێكبدات و ئێمە ئامادەباشین و ئەتوانین وڵاتەكەمان بپارێزین و هەموو ڕێوشوێنێكیش دەگرینەبەر بۆ ئەم مەبەستە.
لەلایەن خۆیەوە كەتائیبی حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاند و پەیامەكەی ئاڕاستەی جۆلانی كردوو وتی: ئەبێت بزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیارماندا بەشداری لە جەنگەكەدا بكەین.
