گرووپە چەكدارەكان پارێزگاكانی درعا و سوەیدا لە سوریا كۆنتڕۆڵدەكەن

6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- گرووپە چەكدارەكان گەیشتنە سوەیدای باشوری رۆژهەڵاتی سوریا.
- بەهەمان شێوە گەیشتنە دەرعای باشوری ئەو وڵاتە كە دەكەوێتە سەر سنوری نێوان سوریا و ئوردن.
- تا ئێستا کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەما وسویدا و درعا و حمسيان راگەیاندووە و بەردەوام لە پێشڕەویدان.
گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشێکی فراوانی پارێزگەی سوەیدا درعایان لە سوریا کۆنترۆڵکرد.
هاوكات لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی چەندین شار لە باكوری سوریا و گەیشتن بە ناوەڕاستی حمس، گرووپە چەكدارەكان گەیشتنە سوەیدای باشوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەهەمان شێوە گەیشتنە دەرعای باشوری ئەو وڵاتە كە دەكەوێتە سەر سنوری نێوان سوریا و ئوردن و كۆنتڕۆڵی بەشێكی گەورەی ئەو پارێزگەیەی كردووە.
چەکدارەکانی پارێزگەکە هێزێکیان بە ناوی "بەڕێوەبەریی ئۆپەراسیۆنی باشوور" پێکهێناوە دەستیان بەسەر پارێزگەی سوەیدادا بەتەواوەتی گرتووە.
لە 27ی تشرینی دووەمەوە، دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی لە لایەک، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەما وسویدا و درعا و حمسيان راگەیاندووە و بەردەوام لە پێشڕەویدان.
