وەزیری دەرەوەی ئێران: چارەنووسی ئەسەد نادیارە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

- سوریا ڕوبەڕوی ئەگەری مەترسیداری وەك شەڕی ناوخۆ و دابەشبونی وڵات دەبێتەوە.

- چارەنووسی بەشار ئەسەد، سەرۆک كۆماری سوریا نادیارە.

 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند چارەنوسی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا نادیارە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  چارەنووسی بەشار ئەسەد، سەرۆک كۆماری سوریا نادیارە، بەڵام "بەرەی مقاوەمە" بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی خۆی، هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی مەترسییەکان لە سوریا بۆ ناوچەکە درێژدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "زۆرێک لە ساڵی 2011ەوە چاوەڕوانی ڕوخانی ئەسەد بون، بەڵام ڕوداوەکان سەلماندویانە کە پێشبینییەکان لەم چوارچێوەیەدا پڕن لە مەترسی، لەگەڵ گۆڕانکاریی بەردەوامی دۆخەکە".

باسی لەوەشكرد، "سوریا ڕوبەڕوی ئەگەری مەترسیداری وەك شەڕی ناوخۆ و دابەشبونی وڵات ببێتەوە، یان تەواوی ئەو وڵاتە لەلایەن گروپە تیرۆرستیەكانەوە كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەڵام هەمو وڵاتانی ناوچەكە لەسەر پاڵپشتی لە یەكگرتوی و سەروەری خاكی سوریا هاوڕان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار