ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات دەستبەجێ سوريا بە جێبهێڵن

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەو هاوڵاتیانەی کە مانەوە هەڵدەبژێرن یان ناتوانن بچنە دەرەوە، پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادەبکەن.
- هەریەكە لە وڵاتانی ڕوسیا و ئوردنيش داوایان لە هاوڵاتیەكانیان كرد بەپەلە سوریا بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە سوریا دەكات دەستبەجێ و لەڕێگەی گەشتە بازرگانیەكانی دیمەشقەوە ئەو وڵاتە بە جێبهێڵن.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتەكە داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات، دەستبەجێ سوریا بەجێبهێڵن لەکاتێکدا بژاردەی گەشتە بازرگانییەکان لە دیمەشق بەردەستن .
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو هاوڵاتیانەی کە مانەوە هەڵدەبژێرن یان ناتوانن بچنە دەرەوە، پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادەبکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی بارودۆخە سەختەکان و ئامادەبن بۆ مانەوەی درێژخایەن لە شوێنی خۆیاندا ئەگەر پێویست بکات".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، پەرەسەندنی پێكدادانی سەربازی لە سوریا ئەگەری هەیە تەواوی ئەو وڵاتە بگرێتەوە و ئەوەش وایكردوە باردۆخی ئەمنی ناسەقامگیر و پێشبینی نەكراوبێت.
دوێنێ هەریەكە لە وڵاتانی ڕوسیا و ئوردن داوایان لە هاوڵاتیەكانیان كرد بەپەلە و لە ڕێگەی گەشتە بازرگانیەكانەوە كە لە دیمەشقەوە بەردەستە، سوریا بەجێبهێڵن، هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوای لە هاوڵاتیانی عێراقی خوازیاری گەڕانەوە بۆ وڵاتکرد، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.
