ئێران دەستی کردووە بە کشانەوەی فەرماندە سەربازییەکانی لە سوریا

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز لە زاری چەندبەرپرسێکی ئیقلیمی و ئێرانی بڵاویکردۆتەوە.
- ئێران چەندین چەکداری سوپای پازداران و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لەگەڵ خێزانەکانیان لە سوریا کشاندۆتەوە.
ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز لە زاری چەندبەرپرسێکی ئیقلیمی و ئێرانی بڵاویکردۆتەوە ئێران فەرماندە سەربازی و فەرمانبەرانی بۆ هەر یەک لە عێراق و لوبنان کشاندۆتەوە لە نێویاندا گەورە فەرماندەکانی سوپای قودس کە پێشتر هاوکاری سوپای سوریایان کردووە.
ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت هەر لە چوارچێوەی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، ئێران چەندین چەکداری سوپای پازداران و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لەگەڵ خێزانەکانیان لە سوریا کشاندۆتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتەكە داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات، دەستبەجێ سوریا بەجێبهێڵن لەکاتێکدا بژاردەی گەشتە بازرگانییەکان لە دیمەشق بەردەستن .
