ئەنوار خەفاجی بۆ هاوڵاتی: كەشی سیاسی لە عێراق ڕێگرە لەوەی ئافرەتان ڕۆڵی خۆیان ببینن

4 مانگ لەمەوپێش
ئەنوار خەفاجی
- تائێستاش كەشی سیاسی لە عێراقدا زۆر جار بووەتە هۆی پەراوێزخستنی ئافرەتان.
- پێویستە هەمووان كار لەسەر لابردنی ئەو بەربەستانە بكەن كە رێی لێگرتون تاكو بچنە شوێنی شایستەی خۆیان وەك سەركردە و خاوەن بڕیار.
- بەڵام جێبەجێكردنی ئەم بنەمایانە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبنەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش زۆر جار بڕیارەكان لەدەست پیاوەكاندان.
مافناسی عێراقی ئەنوار داود خەفاجی ڕایگەیاند كەشی سیاسی لە عێراق تاكو ئێستاش ڕێگرە لەوەی ئافرەتان ڕۆڵی خۆیان بەباشی بگێڕن.
ئەنوار خەفاجی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند هەرچەندە دەستوری عێراقی لە ساڵی 2005 مافی ئافرەتانی زامنكردووە و پاڵپشتی لە بەشداریكردنی سیاسی و كۆمەڵایەتی كردووە، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم بنەمایانە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبنەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش زۆر جار بڕیارەكان لەدەست پیاوەكاندان.
وتیشی: تائێستاش كەشی سیاسی لە عێراقدا زۆر جار بووەتە هۆی پەراوێزخستنی ئافرەتان و هەلی تەواویان نادەنێ بۆ خستنڕووی تواناكانیان.
بەپێویستیشی زانی چاو بە یاساكاندا بخشێنرێتەوە بۆ زامنكردنی پتەوكردنی مافی ئافرەتان و یەكسانكردنیان لەگەڵ پیاوان و پێویستە هەمووان كار لەسەر لابردنی ئەو بەربەستانە بكەن كە رێی لێگرتون تاكو بچنە شوێنی شایستەی خۆیان وەك سەركردە و خاوەن بڕیار.
