ئەمریكا: هێزەكانمان لە سوریا ناكشێنینەوە

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ڕێوشوێنی پێویست دەگرێنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لەو وڵاتە.
- هێزەكانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە.
دانیال شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێننەوە و ڕێوشوێنی پێویست دەگرێنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لەو وڵاتە.
دانیال شاپیرۆ ئەمڕۆ یەكشەممە لە کۆنفرانسی دیالۆگی ئاسایشی مەنامە لە پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند ، واشنتن ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوە توندڕەوەكان.
باسی لەوەشكرد، ئێمە درک بەوە دەکەین کە هەلومەرجی پشێوی و باردۆخە ئاڵۆزەكەی سوریا، ڕەنگە بوار بدات بە سەرهەڵدانەوەی داعش بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان.
لێدوانی بەپرسە ئەمریكیەكە دوای چەند کاتژمێرێک بوو لە ڕاگەیاندنی ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، بۆیە داوای لە هەمو لایەنەکان کرد، خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت کەمینەکان بپارێزن و پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بن.
