بۆ لاوازکردنی بەشار ئەسەد، خوێنێکی زۆر زۆر ڕژا. بەڵام بۆ خستنی یەکجاریی دەسەڵاتەکەی وانەبوو!
.jpg)
کاوە شێخ عەبدوڵڵا
4 مانگ لەمەوپێش
کاوە شێخ عەبدوڵڵا
ڕەنگە ئارامییەکی هێواش ڕوو لە ناوچەکە بکات و ئەو ترسەی هەیە بۆ دوای ئەسەد لەجێی خۆیدا نەبێ.
دەگێڕنەوە جارانی زوو ئاغایەکی دەستڕۆشتوو هەبوو، شەش کچی هەبووە بەڵام بێ کوڕبووە. ئەم ئاغایە هەرکەسێک شەلاتیی و ناکەسبەچە و بێئابڕوو هەیە کردبووی بە زاوای خۆی. سووتانی خەلەوخەرمان و دارکاری و تێهەڵدانی خەڵکیی بە زاواکانی دەکرد.
وردە وردە زاواکانی لێیان کوژرا و لێان بریندارکراو لە پەلوپۆ کەوتن؛ ئاغای پیر بێ زاوا مایەوە. ئیتر ئاسایش و ئارامیی باڵیکێشا بەسەر گوند و ناوچەکەدا!
حەفتا ساڵی خشتە، ئێران .... بە پاشا و ئاخوندییەوە.. رێک ڕۆڵی ئاغا وەجاخکوێرە زۆردارەکە دەبینێ، بە زاواکانی ئارامیی ئەم ناوچەیەی شێواندبوو. ئێستا ئیتر دوایین زاوای داردەستی خۆی لەدەستدا. بۆیە دوور نییە کە ئارامییەکی هێواش باڵبکێشێ بەسەر ناوچەکەدا.
نەک لەبەر ئەوەی کە گرووپەکانی جێگرەوەی دیکتاتۆرەکان مرۆڤدۆست و ئاشتیخوازن، نەخێر... بەڵکو لەبەر ئەوەی ئیسرائیل بەجۆرێک لە پەلوپۆی خستن و چاوترسێنیکردن لە غەززە و لوبنان، تا چەند ساڵێکی تر هیچلایەکیان زاتی ئەوە نەکەن هەڕەشەبن و توندوتیژبن لە سەپاندنی ئەجێنداکانیاندا.
