ئەمریكا بەدەیان پێگەی د*ا*ع*ش لە سوریا بۆردومان دەكات

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌و بۆردومانانه به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن بون له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌كی چه‌كدارانی د*ا*ع*ش.
- هێرشه ئاسمانییه ورده‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر زیاتر له 75 ئامانجی داعش له سوریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، ئه‌و بۆردومانانه به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن بون له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش و دڵنیابون له‌وه‌ی كه هه‌وڵی سود وه‌رگرتن له دۆخی ئێستا ناده‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆیان له ناوه‌ڕاستی سوریا سه‌رله‌نوێ به‌هێز بكه‌نه‌وه.
سێنتكۆم باسی له‌وه‌شكردوه، هێرشه ئاسمانییه ورده‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون، له‌وانه فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكراوی بی 52، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 15 و فڕۆكه‌ی ئه‌ی 10.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بۆردومانه‌كان كه‌مپه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌یان له ناوه‌ڕاستی سوریا كردۆته ئامانج و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ هیچ زیانێكی گیانی هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
