12 هاوڵاتی مەدەنی لە عەین عیسا بە بۆردومانی فڕۆكەیەكی توركیا گیانیان لەدەستدا

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- شه‌ش منداڵیان تیادایه وهەمویان ئەندامی یەک خێزانن.
- ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه توركیا بۆردومانی كردوه له ژێر ده‌ستی خۆبهڕێوهبهریدایه.
- دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروستبوە.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا لە لادێكانی عەین عیسا لە باکوری ڕەققە 12 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران، كه شه‌ش منداڵیان تیادایه کە هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون.
روانگه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "له ئه‌نجانی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كه ماڵێکی لە گوندی مستهریحه لە عەین عیسا لە باکوری ڕەققە كردە ئامانج 12 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە شه‌ش منداڵیان تیادایه و هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه توركیا بۆردومانی كردوه له ژێر ده‌ستی خۆبهڕێوهبهریدایه و دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروستبوە، ئه‌وه‌ش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییە.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە ئەنجامی داوه گه‌یشته 191 هێرش، كه بونه‌ته هۆی شه‌هیدبونی 55 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداربونی 73 كه‌سی دیكه كه ژن و منداڵیان تیادایه، جگه گیانله‌ده‌ستدانی 49 كارمه‌ندی هێزی ئه‌منی.
